فلۆرێنزی سەرەرای بەراورد كردن لە نێوان میسی و دیبالا، بەڵام ئەو یاریزانێكى تر بە نمونه‌ى به‌رزى خۆی دیاری دەكات
فلۆرینزى له لێدوانێكیدا كه رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى بڵاوى كردۆته‌وه ده‌ڵێت: دیبالا ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ یۆفانتۆس،به‌ڵام كاتێك به‌راورد له‌نێوان ئه‌م یاریزانه‌و میسى ده‌كه‌یت به‌دڵنیایه‌وه ئه‌وه‌ى دوایى باشتره.
به‌رگریكاره‌كه‌ى رۆما زیاتر ده‌ڵێت: میسى نمونه‌ى به‌رزى من نیه، به‌ڵكو یاریزانێكى تر نمونه‌ى به‌رزى منه ئه‌ویش سیسك فابریگاسى چێلسى و هه‌لبژارده‌ى ئیسپانیا.
فلۆرینزى له كۆتایى قسه‌كانى ده‌ڵێت: كاتێك له‌یاریه‌كانى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا روبه‌روى فابریگاس بومه‌وه داواى درێسه‌كه‌م لێ كرد و پێم راگه‌یاندم تۆ یاریزانێكى به‌توانایى، ئه‌و كات سه‌رسام بووم چونكه سێ ساڵ جیاوازى ته‌مه‌نمان بوو.
محمد سلێمان
