رانێری هۆكاری دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی لیستەر سیتی رادەگەێنێت
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ سكای سپۆرت، گووتی: لەوانەیە كەسێك بووبێتە هۆی دوورخستنەوەم، من ساڵی رابردوو، كێشەم لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی هەبوو، بەو شێوەیەیش ناسناوی پریمەر لیگمان بردەوە.
راهێنەرە ئیتاڵیەكە دەشڵێت: دوای ئەوە لەم وەرزەدا شكستمان خوارد، ئەمە هۆی دوورخستنەوەم بوو لە لیستەر سیتی.
ناوبراو دەشڵێت: نامەوێت پەردە لەسەر هۆی دوورخستنەوەم لا بدەم، بەڵام پێم وا نییە یاریزانانی لیستەر سیتی هۆی دوورخستنەوەی من بووبێتن و رام وا نییە ئەوان هەست بە ناپاكیكردن لە من.
محمد سلێمان
