پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی ھەولێربەرێوە دەچێت
بەمەبەستی زیاترگرنگیدان بە یارییەکانی تۆپی دەستی لە شاری ھەولێرو ئاشنا بوونی یاریزانان بەم یارییە و بەرەووپێشچوونی یارییەکە لە ئاستی پارێزگای ھەولێر یەکێتی تۆپی دەستی کوردستان لقی ھەولێر وەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆیی و مەبەستی زیاتر بەرەوو پێش بردن و خزمەتی بەردەوامی یارییەکە بڕیارە لە رۆژی شەممەی داھاتووی رێکەوتی ٢٢-٤ی ئەم مانگە پاڵەوانێتیەک بۆ ھەریەک لە یارییەکانی سۆران و ئارارات و ھێرش و کۆیە و مەخمور ئەنجام بدات لە ئاستی کوڕان ، لەم بارەشەوە سامان ئیبراھیم سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیەکە گوتی " مەبەستمان لە ئەنجامدانی ئەم چاڵاکییە زیاتر خزمەت کردنی یاری تۆپی دەستیە لە شاری ھەولێرو ئەمجامدانی پاڵەوانیتیەکە بۆ یانەکانی شاری ھەولێر ھەولێریش دەدەین زۆرترین یانە بەشداری خولەکە بکەن ، چونکە ماوەیەکە ھیچ خول و پاڵەوانیەتیەکیان بۆ نەکراوەتەوە.
کارزان کانەبی
