پێنچشەممە یارییەكانی هەفتەی پێش كۆتایی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجام دەدرێت
لە شاری سلێمانی و لە یاریگای مەلعەبەكە هەردوو یانەی نەورۆز و پێشمەرگەی هەولێر رووبەرووی یەكتر دەبنەوە لە یارییەكی گرنگ وچارەنووسازدا هەردوو یانە هەوڵ دەدەن بە بردنەوە یاریگا جێبهێڵن بەتایبەتی یانەی نەورۆز، كە تا ئێستا لە نێو یاریگەی خۆی لە مەلعەبەكە هیچ سەركەوتنێكی تۆمارنەكردووە لە چوار گۆشەی زێرین، بۆیە ئەم فشارێكی زۆر لەسەر یاریزانان دروستكردووە، لە بەرانبەردا یانەی پێشمەرگەی هەولێر هەردەم لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجامی باشی بە دەستهێناوە بۆیە كورەكانی سەمیر بابۆ هەوڵ دەدەن چارەنووسی خولەكە هەر لەم یاریگا دیاری بكەن، چونكە ئەگەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر سەركەوتن تۆمار بكات و یارییەكەی كەركووك و شێروانە یەكسان بێت، ئەوە راستەوخۆ پێشمەرگەی هەولێر دەبێتە پاڵەوانی خولەكە.
لە یارییەكی تردا، لە یاریگەی كەركووك هەردوو یانەی كەركووك و شێروانە رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، لەم یارییە جگە لە بردنەوە هیچ شتێك سوودی بۆ هەردوو یانە نییە، چونكە یەكسانبوون یان دۆراندن واتا دووركەوتنەوە لە ركابەرییەكە.
ریزبەندی ئەم كۆمەڵەیە پێش ئەنجامدانی یارییەكان بەمشێوەیە:
1- پێشمەرگەی هەولێر 7 خاڵ
2- نەورۆز 5 خاڵ
3- شێروانە 5 خاڵ
4- كەركووك 4 خاڵ
جێگەی باسە هەردوو یاری كاتژمێر 3:30 خولەك ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
