زاخۆ لە یەک وەرز پێنج ڕاھێنەر دەگۆرێت
تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ ئەم وەرزە ھەر چییەک دەکات ئاستی لە خولی نایابی یانەکانی عێراق باش نابێت و مەترسی ئەوەشی لێ دەکرێت کە تاکە نوێنەرەکەی کوردستان لە خولە گەورەکەی عێراق دابەزێت، بۆیە دوای گۆڕینی چەندین ڕاھێنەر لەم وەرزەی خولەکە دواجار کارگێڕی یانەی زاخۆ بڕیاریدا ڕاھێنەری لاوی عێراقی عیماد عۆدە بکاتە ڕاھێنەری یانەکە و لە یەکەم دەستبەکاربوونیشی لەسەر یاریگای زاخۆ لەبەرامبەر یانەی نەفتی وەست خالێکی بەدەستھێنا، بۆیە پێش بینیش دەکرێ ئاستی تیپەکە بچێتە قۆناخێکی تر و ئەنجامەکانیش بەرەوو باشتر بڕوات گرێبەستەکەشی تاکو کۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراقییە ، کارگێری یانەی زاخۆ ئەمساڵ ھەریە ک لە ڕاھێنەران (عیسام حەمەد، ئەحمەد والی ، ھەردوو ڕاھێنەری رۆمانی ماریان و دۆرنێل مۆنتایۆ، ھادی ئەحمەد) ی گۆڕیوە بەھۆی بەدەستنەھێنانی ئەنجامەوە بۆیە یانەکەش پلانی ھەیە چەند یاریزانێکی باشی یانەکەش بگەرێنێتەوە تەنیا بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامەکانیان باشتر بکەن لە خولی عێراق.
کارزان کانەبی
