گۆڵپارێزەکەی ھەولێر دەچێتە بەغداد
ھەرچەندە خولی عێراقی رۆژ لە دوای رۆژ بەرەوو کۆتایی خولەکە ھەنگاو دەنێت و جگە لە یانەی زاخۆ ھیچ یانەیەکی پارێزگا گەورەکانی باشوری کوردستان ناوی لەم خولە گەورەیەی عێراق بوونی نییە ئەوەش وای لە یانەکانی تری بەشدار لە خولەکە کردووە کەوا ھەموو چاوەکانیان لەسەر یاریزانانی یانەکانی کوردستان بێت و بە توانایی یاریزانانی کورد شەڕی ئەنجامی باش لە خولی عێراق بکەن رێباز عەبدوللای گۆڵپارێزی یانەی ھەولێر لە ھەردوو خولی کوردستان و عێراق پەیوەندی بە یانەی تەلەبە کرد، لەم بارەشەوە رێباز عەبدوللا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یانە ھەبوو بۆ ئەوەی من پەیوەندی بە ئەوانەوە بکەم، بەڵام یانەی تەلەبە زووتر لەسەر ھێل بوون بۆ ئەوەی من پەیوەندی بە ئەوانەوە بکەم ھەر لەسەرەتای وەرزی نوێ خولەکە بەمنیان ووت بەڵام یانەی ھەولێر رێگەی نەدام بچمە یانەکە دواتریش لەبەر رۆیشتنی ڕاھێنەری یانەی تەلەبە کارەکەم دواخست ئێستاش بڕیارم دا بچمە ریزی ئەو یانەیە، گوتیشی " پەیوەندی کردنیشم بەم یانەیە ئەوەیە کە بۆ ماوەی یەک وەرزە ، گوتیشی بچمە شاری بەغداد لەسەر پارە و ھەموو خاڵەکانی تری نێوانمان رێک دەکەوین ، لەبارەی پێشکەش کردنی گرێبەستێک لەلایەن نەفتی وەستیش رێباز گوتی" بەلێ لە یانەی نەفتی وەستیش پەیوەندیان پێوە کردووم ، بەڵام دکتۆر عەبدوللا سەرۆکی یانەی ھەولێر پێ خۆش بوو بچمە ریزی یانەی تەلەبە یاری بۆ ئەو یانەیە بکەم، گوتیشی بەھیوای ئەوەم بتوانم ئاستێکی شایستە پێشکەش بکەم لە خولی نایابی عێراق و توانای ئاست بەرزی یاریزانی کورد پێشکەش بکەم کە ھەموو کات یاریزانی کورد دەتوانێ ئاستی شایستە پێشکەش بکات لە خولی عێراق و بگاتە لوتکەی یاریزانان و ئێمەش خۆمان بگەینە ریزی ھەڵبژاردەی عێراق ھەموو ھەولێکم خزمەت کردن دەبێت بە وەرزش و پاڕاستنی گۆڵی یانەی تەلەبە لە خولی عێراق و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکە.
کارزان کانەبی
