رازی شنێشل لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دوورخرایەوە
بەهۆی ئەنجامە خراپەكان لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەسەرۆكایەتی عەبدولخالق مەسعود بریاری دوورخستنەوەی رازی شنێشل لە ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق درا و هەروەها بریاردرا كامل زەغیەر لە ئەركی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەكە دووربخرێتەوە.
تا ئێستا شوێنگەرەوەی راهێنەر رازی شنێشل دیاری نەكراوە، بەڵام سەرجەم ئاماژەكان باس لە هاتنی راهێنەرەیەكی بەیانی دەكەن.
هەر لە هەمان كۆبوونەوە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا سەرجەم سەرۆك لێژنەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دووربخاتەوە و هەروەها رێگە نادرێت، هیچ ئەندامێكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ببێتە سەرۆك لێژنە.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق بەفەرمی ماڵئاوایی لە یارییەكانی جامی جیهانی 2018 كرد، دوای ئەوەی بەرانبەر هەڵبژاردەی سعودیە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ تووشی دۆران هات.
رێبین رەمزی
