شێروانە و سەورە نزیكن لەسەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولی نایابی عێراق ئاستی B

شێروانە و سەورە نزیكن لەسەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولی نایابی عێراق ئاستی B
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی عێراق ئاستی (B) بۆ تۆپی بالەی كوران یانەی شێروانە نزیكە لەسەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
یەكێتی تۆپی بالەی عێراق یانە بەشداربووەكانی بەسەر چوار كۆمەڵەی دابەش كرد و كۆمەڵەی كوردستان لە هەریەكە لە یانەكانی (شێروانە، ئارارات، سەورە، هێرش) پێكهاتووە هەردوو یانەی شێروانە و سەورە نزیكە لەسەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی، كە لەم كۆمەڵەیە دوو یانە بۆ قۆناغی كۆتایی سەردەكەوێت، كە لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە:
شێروانە - هێرش 3-2 گێم
ئارارات - سەورە 3-0 گێم
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەمشێوەیە:
1- سەورە 10 خاڵ
2- شێروانە 10 خاڵ
3- ئارارات 8 خاڵ
4- هێرش 2 خاڵ
جێگەی باسە یارییەكان بەشێوەی چوون و هاتن بەرێوەدەچێت.
رێبین رەمزی
Top