ئةمرؤپێشمەرگە و کەرکووک ڕووبەرووی شێروانە و نەورۆز دەبنەوە
پێشمەرگە و کەرکووک ڕووبەرووی شێروانە و نەورۆز دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتژمێر٣٠-٣دوای نیوەرۆ دوو یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت، یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی لە پیرمام میوانداری یانەی شێروانەی پێشەنگی یانەکان دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی پێشمەرگە ھەموو ھەولێکیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە وەربگرن و پێشەنگی یانەکان لە تیپی میوان بستێنن، لەبەرامبەریشدا کوڕانی گەرمیان نایانەوێ بە ئاسانی پێشەنگ لە دەست بدەن و شەڕی ئەنجامی شایستە دەکەن لەم یارییە ، لەلایەکی دیکەوەش یانەی کەرکووک لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی نەورۆز دەکات لە ھەفتەی ڕابردوو لە شاری سلێمانی لەم تیپەی برۆدتەوە و بە سێ خاڵ گەڕاوەتەوە شاری کەرکووک ، بۆ یارییەکەی ئەمڕۆش یانەی کەرکووک ھەوڵی ئەوەدەدات بە ئەنجامی شایستە لەم یارییە بێتە دەرەوە لەبەرامبەریشدا یانەی نەورۆز بەدوای تۆڵە دەگەرێت و ھەموو ھەولێک دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لە کەرکووکەوە بە سێ خاڵی گرنگ بگەرێتەوە پایتەختەکەی رۆشنبیری بۆیە ھەموو ھەوڵەکان بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵ و گەڕانەوەیە پێشەنگی یانەکان.
١-شێروانە٥خاڵ
٢-پێشمەرگەی ھەولێر٤خاڵ
٣-نەورۆز٤خاڵ
٤-کەرکووک٣خاڵ
