ئەمڕۆ لە دھۆک پاڵەوانیەیتی فوتساڵی پەروەردەکانی ھەرێم بەرێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە دھۆک پاڵەوانیەیتی فوتساڵی پەروەردەکانی ھەرێم بەرێوەدەچێت
ئەمڕۆ لە دھۆک پاڵەوانیەیتی فوتساڵی پەروەردەکانی ھەرێم بەرێوەدەچێت
وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری دھۆک پاڵەوانیەیتی فوتساڵی پەروەردەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بە یاری نێوان ھەردوو پەروەردەی رۆژئاوای دھۆک و پەروەردەی خانەقینی کەلار دەست پێبکات.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی چالاکی وەرزش و ھونەروەکو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە قوتابیانی وەرزشکار لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و بەرەووپێشبردنی ئاستی وەرزشی قوتابیان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری دھۆک پاڵەوانیەیتی فوتساڵی کوڕان دەست پێبکات، لەسەر ئاستی پەروەردە گشتییەکانی ھەرێم ھەر پەروەردەی پارێزگایەک بە دوو تیپ ھەندێکیش بە یەک تیپ بەشداری دەکەن لەم پاڵەوانیەیتە کە لە ئەمساڵ یەکەم چاڵاکی وەزارەتی پەروەردەیە کە بەرێوە دەچێت لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، تیپە بەشداربووەکانی پەروەردەکانیش لە ھەریەک لە (ناوەند و دەوروبەرلە ھەولێر، شێخان و ئاکرێ لە دھۆک، رۆژئاوا و رۆژھەڵات لە سلێمانی، ھەڵەبجە لە پارێزگای ھەڵەبجە، کەرکووک لە شاری کەرکووک، خانەقین و کەلار لە گەرمیان) بەشداری کێبرکێیەکانی ئاستی کوڕان دەکەن، سەرجەم ھەڵبژاردەی پەروەردە بەشداربووەکانیش دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کراون، لە یارییەکانی ئاستی کوڕانیش لە قۆناخی (١-٦)بنەڕەتی قوتابیان دەتوانن بەشداری بکەن بەپێی ئاستی تەمەنیان لەم قۆناخە وا بڕیاریشە یارییەکانی ئەم پاڵەوانیەیتیەش بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بێت، لە بارەی ئامادەکارییەکانیش موحسین عومەر عولا بەرێوەبەری چالاکی وەرزشیی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش و ھونەر بۆ وتی" ئامادەکاری پێویستمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانین بە سەرکەوتوویی پاڵەوانیەتیە ئەنجام بدەین تیپەکانیش ئامادەکاری خۆیان کردووە و بۆ بەشداری کردن لەم پاڵەوانیەیتە بۆ ماوەی دە رۆژ یارییەکان بەردەوام دەبێت پێنج رۆژی یەکەم بۆ ئاستی کوڕان دەبێت دواتریش پاڵەوانیەیتی لە ئاستی پەروەردەکان بۆ کچان بەرێوە دەچێت، ھیچ گرفتێکمان نییە و دەمانەوێ بە باشترین شێوە یارییەکانی ئەم پاڵەوانیەیتە بەرێوە ببەین، بەھیوای ئەوەشم تیپەکان بە باشترین شێوە ئاستی خۆیان لەم خولە پێشکەش بکەین ، گوتیشی " لە ساڵی نوێ خوێندن یەکەم چالاکییە ئەنجامی دەدەین، لە یاری کردنەوەش ھەردوو تیپی پەروەردەکانی رۆژئاوای دھۆک و خانەقینی گەرمیان یاری دەستپێک ئەنجام دەدەن لە گروپی یەکەم و لە گرووپی دووەمیش ھەردوو تیپی پەروەردەکانی کەرکووک و کەلاری گەرمیان ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە.
کارزان کانەبی

Top