میران كەریم تا كۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر بكات

میران كەریم تا كۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر بكات
پێش تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی دووەمی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی، یانەی پێشمەرگەی هەولێر گۆڵكار و ئەستێرەی تیپەكەی لە دەستدا دوای ئەوەی یاریزان میران كەریم بۆ تەواوكردنی نیشتەجێبوونی لە ئەڵمانیا گەرایەوە ئەڵمانیا بەهیوای گەرانەوەی لە چوار گۆشەی زێرین بۆ تیپەكەی، بەڵام ئامانجەكەی شكستی هێنا.
لە لێدوانێكی تایبەتدا میران كەریم لە وڵاتی ئەڵمانیا گوتی: هەولێكی زۆرم دا، كە رۆژی پێنچشەممە بەشداری لە یارییەكەی پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە بكەم، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی كارەكانم و درێژە كێشانی تا 18ی ئەم مانگە ئەوە بەشێوەیەكی فەرەمی وەرزی ئەمساڵ بۆ من تەواو بوو.
لە درێژەی قسەكانیدا میران كەریم گوتی: زۆرم حەز دەكرد ئەم وەرزە لەگەڵ یاریزانانی یانەكە خەونی لەمێژینەی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بكەینە راستی، كە بە دەستهێنانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان، بەڵام بەداخەوە ناتوانم تا كۆتایی ئەم وەرزە بەشداری بكەم.
جێگەی باسە میران كەریم لە وەرزی ئەمساڵدا توانی لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر پێنج گۆڵ تۆماربكات.
رێبین رەمزی
Top