شەعراوی رۆما جێ ناھێلێت
یاریزانی نێودەوڵەتی ئیتالی سیڤان شەعراوی ھێرشبەری یانەی رۆمای ئیتالی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا بەردەوام دەبێت لە یاری کردنی لەگەڵ یانەی رۆما و ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت کردەوە کە گوایە ریزی یانەی رۆما جێ دەھێلێت و دەچێتە یانەی تر، بەرێوەبەری کارەکانی شەعراویش ئەوەی ڕاگەیاندووە کەوا ستیڤان لە یانەی رۆما دەمێنێتەوە چونکە خاوەن جەماوەرێکی زۆرە و دڵ خۆشە لەگەڵ ئەم ھاندەرانەی یانەکە ، شەعراویش کە ئێستا ئاستی جێگیرە ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا بە ھیچ شێوەیەک بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە تاکو کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی بۆیە لە ھەر ئەگەرێک ھاندەران دڵنیا دەکاتەوە کەوا بەبێ رۆما یاری ناکات تاکو گرێبەستەکەی بە فەرمی کۆتایی نێت، ئێستاش زۆر دڵخۆشە لە ووڵاتی ئیتالیا و یانەی رۆما.
کارزان کانەبی
