مۆرینھۆ دەرگای رۆیشتن بۆ شاو دەکاتەوە
رۆژنامەکانی ووڵاتی ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا مۆرینھۆی ڕاھێنەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی دەرگای رۆیشتنی بەسەر یاریزانی یانەکەی لوک شاو کردەوە بۆ ئەوەی بچێتە ھەر یانەیەکی تر ئەویش بەھۆی دابەزینی ئاستی ئەم یاریزانە بە تایبەتی لە یاری نێوان مان یونایتد و ئیڤەرتۆن لە ھەفتەی ٣١ی خولی ئینگلیزی ئەم یاریزانە نەیتوانیوە ئاستی شایستە پێشکەش بکات، بۆیە خۆزی مۆرینھۆی ڕاھێنەر پێ گووتوە کە ئاستت دابەزیووە،بەڵام رۆژنامە ئینگلیزییەکان ئەوەیان بە دوور زانی کەوا لە وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی ئەم یاریزانە بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەکەی ھەرچەندە ڕاھێنەریش داوای رۆیشتنی کردووە.
کارزان کانەبی
