فوتساڵی ئەفرۆدێت چاوەڕوانی خولی کوردستان دەکات
لەگەڵ ئەوەی ستافی ڕاھێنەران و زۆربەی یاریزانانی تیپی فوتساڵی کچانی یانەی ئەفرۆدێت ریزی یانەکەیلن جێھێشت بەر لە دەستپێکی خولی فوتساڵی یانەکانی عێراق کە لە شاری دھۆک بەرێوە چوو، بەڵام کارگێڕی یانەی ئافرۆدێتی تایبەت بە یارییەکانی ئافرەتان بڕیاری بەشداری کردنیان داو تیپێکی خێراییان بۆ بەشداری کردن لە خولی عێراق دامەزراندووە و پلەی چوارەمی خولەکەیان دەستەبەرکردو ئێستاش تیپەکە لەل ھەوڵی خۆ بەھێزکردندایە و دەیانەوێ ئەنجامی شایستە لە خولەکانی داھاتوو دەستەبەر بکەن، لەم بارەشەوە کاروان شێخ زیرەک ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی کچانی ئەفرۆدێت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من وەکو ڕاھێنەر بۆ ماوەی دوو ھەفتە ئەم تیپەم درووست کردووە چونکە پێشووتر سەرجەم یاریزانەکان تیپەکەیان جێھیشتووە تەنیا ٣ یاریزان نەبێت ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان بەم یاریزانە تازانە کێبرکێ لەگەڵ یانەکانی تری بەشدار لە خولی عێراقی بکەین و پلەی چوارەمان بەدەست ھێنا بەم خێراییە ، بۆیە ئومێدمان ئەوەیە ئەگەر خولی کوردستان ئەنجام بدرێت ئێمە دەتوانین ئەنجامی شایستە لە خولی کوردستان دەستبەربکەین.
کارزان کانەبی
