یانەی خاک ئامادەکاری دەکات
بةمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە تیپی تۆپی پێی یانەکەیان کارگێڕی یانەی خاک ئەم وەرزە گرنگییەکی زیاتری بە تیپی تۆپی پێی یانەکەی داوە بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ بکەن لە وەرزی نوێ خولی پلە یەکی کوردستان بتوانن تیپێکی تۆکمە درووست بکەن و ئەنجامی پێویست و سەرکەوتن بۆ خولی نایاب مسۆگەر بکەن، لە ئێستاشدا تیپەکە سەرقاڵی ئامادەکارییەکی چڕە بۆ دەستپێکی وادەی خولەکە لەم بارەشەوە عەبدوللا سلێمان سکرتێری یانەی وەرزشیی خاک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکی زۆرباشمان کردووە و ئێستا سەرقالی ئەنجامدانی یارییەکان لە خولی یانەکانی کەرکووک کە تاڕادەیەکی باش گەیشتوینەتە قۆناخی کۆتایی خول و ئامادەکاری دەکەین بۆ خولی پلە یەکی کوردستان ، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە دەستمان بە ئامادەکاری کردووە و ئەمساڵیش دەمانەوێ ئامانجەکەمان بپێکین و ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین، یاریزانەکانیش بە رووحیەتێکی زۆر بەرز مەشقەکانیان ئەنجام دەدەن لەگەڵ ستافی ڕاھێنەران ھەموومان یەک ئامانجمان ھەیە ئەویش بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە لە وەرزی نوێ خولی کوردستان، زیاتر پشتمان بە توانای یاریزانانی شاری کەرکووک بەستووە ، لەبارەی گرفتی تیپەکەش گووتیشی " ھەموو تیپەکان گرفتی داراییان ھەیە بەھۆی ئەو بارودۆخەی کە ھەرێمی کوردستان تێ کەوتووە، بۆیە ئێمەش ھەموو ھەولێک دەدەین بەسەر ئاستەنگەکانمان سەرکەوین.
کارزان کانەبی
