كاسیمیرۆ داوایەكی لە لایەن راهێنەری ئیسپانیا لێكراوە پێش یاری كردنی بۆ ریال مەدرید

كاسیمیرۆ داوایەكی لە لایەن راهێنەری ئیسپانیا لێكراوە پێش یاری كردنی بۆ ریال مەدرید
كارلۆس هنریكی كاسیمیرۆی بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی ریال مەدرید نهێنییەك لەبارەی خۆی و راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاشكرا دەكات.

كاسیمیرۆ لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی باسی لە نهێنییەك كرد لەوكاتەی یاریزانی تیپی لاوانی ریال مەدرید بووە، ئەو دەڵێت: راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا داواكارییەكی ئاراستە كردم.

ئەو وتیشی: لەیەكێك لە گفتوگۆی نێوانمان من و لۆبیتیچی راهێنەری ئیسپانیا بە پێكەنینەوە بەمنی وت: دەمەوێت ببیتە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یاری بۆ هەڵبژاردەكەمان بكەیت.

كاسیمیرۆ وتیشی: هەر لەوكاتەوە ئەم بیرۆكەیەم رەتكردەوە چونكە خەونی من یاری كردن بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل.

لەبارەی پێشكەوتنی ئاستی، كاسیمیرۆ وتی: لەتەمەنی (18 و 19 و 20) دەركەوتم ئێستاش تەمەنم بۆتە (25) ساڵ و لەباشترین ئاستی خۆمم، هێشتا كاری زیاتر ماوە ئەنجامی بدەم.

محمد سلێمان
Top