مۆرینهۆ هەنگاوی لاوازكردنی MSN دەهاوێژێت
رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاوی كردەوە، مۆرینهۆ دەیەوێت یەكێك لە ئەندامانی (MSN)ی بەرشلۆنە بباتە ریزەكانی و لێكیان جیا بكاتەوە.
رۆژنامەی زەسەن دەڵێت: مۆرینهۆ دەیەوێت بۆند لەگەڵ نیمار داسیلڤای بەرازیلی واژۆ بكات ، یاریزانەكەش دەیەوێت مووچەكەی بەرز ببێتەوە و پێش رۆناڵدۆ و میسی بكەوێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی ئاشكراكردووە، خۆزێ مۆرینهۆ ئامادەیە نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی نیمار ئامادە بكات كە دەگاتە (200) ملیۆن یۆرۆ.
محمد سلێمان
