یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا
ئەمرۆ شەممە لە بارەگای خۆی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بەئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامانی چەند بریارێكی گرنگی دا.
1- پەسەندكردنی بریاری سزای یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر بە ژمارە (11) لە رۆژی (7-3-2017) بە سزادانی یاریزانانی خوارەوە بەهۆی شەر و ئاژاوە و گرفت و كێشە لە خولی لاوانی فاستلینكی هەولێر بۆ یانەكان و هێرشكردنە سەر سەرۆكی لێژنەی ناوبژیوانان سیروان سەلمان بۆ ماوەی دوو وەرز (2017-2018) و (2018-2019).
أ- عەبدوڵڵا ئەمیر ئەبو زەید یانەی هەندرێن
ب- شوان جەبار عەبدولرەحمان یانەی هەندرێن
ج- مەحمود عەبدوڵڵا عەبدولكەریم یانەی هەندرێن
د- لارسن جبران تۆماس یانەی هەندرێن
ه- ئەیوب سەدیق یانەی هەندرێن
2- ئاگاداری بۆ لقەكانی تۆپی پێی پارێزگاكانی كوردستان دەكەینەوە بۆ ناردنی (C.V) راهێنەران رۆژی شەممە (8-4-2017) دەبێت بۆ یەكێتیەكەمان بنێرن بۆ كاری پێویست.
3- یاری لە نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و كەركووك لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەهۆی دەركردن و گرفت و كێشەی بەردەوامی راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی كەركووك (نجاە فەخرەدین) بریاردرا:
أ- راگرتنی ناوبراو تا كۆتایی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان.
ب- غەرامەكردنی بە بری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
ج- سەركردنی وەرگرتنەوەی بروانامەی راهێنەرایەتی (C)ی ئاسیوی بۆ ماوەی یەك وەرز (2017-2018).
د- ناتوانی ئامادەی مەشق و راهێنان و یاوەری تیپەكەی بكات.
4- هەر راهێنەرێك گرفت و كێشە و نارەزایی بەردەوام لە ناوبژیوانان بگرێت و لە یاری بخرێتە دەرەوە بروانامەی سر دەكرێت بۆ یەك وەرز.
5- داوا لە دەستەی كارگێری یانەی شێروانە و نوێنەری ئاسایشی گەرمیان دەكەین رۆژی چوارشەممە (5-4-2017) كاتژمێر (12:00) لە كۆبوونەوەی یەكێتیەكەمان ئامادەبن بەمەبەستی گفتوگۆكردن و لێكۆلینەوە لە كێشەكانی یاری یانەكەیان و پێشمەرگەی هەولێر لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان و دۆزینەوەی رێگا چارەی گونجاو بۆ یارییەكانی داهاتوو و لێكۆلینەوە لەسەر رووداوی رۆژنامەنووسانی وەرزشی یارییەكە بكەین.
6- داوا لەسەرجەم ناوبژیوانانی كوردستان، كە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەرێوە دەبن رۆژی چوارشەممە (5-4-2017) كاتژمێر (11:00)بەیانی لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادە بن بۆ كاری پێویست.
7- پێكهینانی لێژنەی ئامادەكاری مەراسیمی كۆتایی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرێزان:
أ- سەفین كانەبی سەرۆك
ب- تەڵعەت سەعدوڵڵا ئەندام
ج- سیروان نجمەدین ئەندام

رێبین رەمزی
Top