یانە تورکییەکان پەنا بۆ ئەوروپا دەبەن
یانەی گەلاتەسەرای تورکی لە ھەوڵی ئەوەیە بە ھێنانی ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکانی ئەوروپا خۆی بەھێز بکات و شەڕی ئەنجامی گەورە بکات لەسەر ئاستی ئەوروپا، لە ئێستادا یانە تورکییەکە ھەموو ھەولێک بۆ ئەوەیە مانگالای یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و ئەستێرەی فەرەنسی بگوازێتەوە ریزی یانەکەی و لە بەریتانیاوە بیگوازێتەوە ووڵاتی تورکیا، میدیاکانی وولاتی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی گەلاتەسەرای وولاتی تورکیا داوای لە بەرپرسانی یانەی مان سیتی کردووە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە فەرەنسیەکەی بە شێوەی خواستن پێ بدەن، ھۆکاری رۆیشتنی ئەم یاریزانەش لە ریزی یانە ئینگلیزیەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەوا یاریزانە فەرەنسیەکە لە دەرەوەی بازنەیە لەلای گواردیۆلای ڕاھێنەر بۆیە ئەم یاریزانەش دەیەوێت لە ریزی یانەکان بوونی خۆی بسەلمێنێت، تاکو ئێستاش یەک لای نەبۆتەوە کە ئایا ئەم یاریزانە کۆچ دەکات بۆ خولی تورکی یاخود ھەر لە ئینگلتەرا دەمێنێتەوە.
کارزان کانەبی
