یانەیەکی مەدرید ئەلێکسی دەوێت
بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ھەوڵی ئەوەیانداوە بتوانن گرنگی بەتواناکانی یاریزانی شیلی لە ئەمریکای باشور ئەلێکس سانشیز بدەن بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوو ئەم یاریزانە لە ریزی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزیەوە بگوازنەوە ریزی یانە ئیسپانییەکە ، رۆژنامەکانی ووڵاتی ئیسپانیا ئەو ھەواڵەیان بلاو کردۆتەوە کە گوایە یانەکەی رۆخی بلانکۆس بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ گواستنەوەی ئەلێکس سانشیز و یانە ئیسپانییەکەش ئامادەیە بڕی ٤٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات لە ئەگەری ھاتنی بۆ ئیسپانیا، بەڵام تاکو ئێستا بەرپرسانی یانەی ئەرسناڵ ھیچ قسەیەکیان نەکردووە لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە چونکە ئەمساڵ چەندین ئەنجامی یەکلاکەرەوەی بەدەستھێناوە لەگەڵ یانەی تۆپ چییەکان، بۆیە ئەلێکس خۆی یەکلای کردۆتەوە کەوا ئەم وەرزە ریزی یانە ئینگلیزییەکە جێ دەھێلێت و بەرەوو یانەیەکی تر کۆچ دەکات.
کارزان کانەبی
