پێشمەرگە خالێکی گرنگی لە شێروانە ستاند، کەرکووکیش بە ٣خاڵ گەڕایەوە

پێشمەرگە خالێکی گرنگی لە شێروانە ستاند، کەرکووکیش بە ٣خاڵ گەڕایەوە
لە چوار گۆشەی زێرینی خولی کوردستان
پێشمەرگە خالێکی گرنگی لە شێروانە ستاند، کەرکووکیش بە ٣خاڵ گەڕایەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی سێ یەم ھەفتەی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان دوو یاری گرنگ و بەھێز بەرێوە چوو، یانەی شێروانە لە کەلار لەبەردەم ھاندەرانی میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێری کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بە دووگۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون ، سەڕەرای ھێرشی زۆری ھەردوو تیپ سەرئەنجام یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی ھات ، لەشاری سلێمانیش یانەی نەورۆز لەسەر یاریگای سلێمانی میوانداری یانەی کەرکووک کرد لەم یارییەشدا بە پێچەوانەی پێش بینیەکان یاریزانانی کەرکووکی دڵی کوردستان توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و یارییەکەیان بە تاکە گۆلێک بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا، ھەرچەندە یاریزانانی یانەی نەورۆز ھەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە ڕاست بکەنەوە، بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێ سوود بوو ، کەرکووکیان بە سێ خاڵی گرنگ گەڕانەوە بۆ شارەکەیان.
١-شێروانە٥خاڵ
٢-پێشمەرگە٤خاڵ
٣-نەورۆز٤خاڵ
٤-کەرکووک ٣ خاڵ


Top