كوردێك خۆی بۆ ئەندامێتی یەكێتی پایسكلسواری عەرەب پالێوراو كردووە
مەحمود عەزیز سەرۆكی یەكێتی پایسكلسواری عێراق و جێگری سەرۆكی یانەی هەولێر خۆی بۆ ئەندامێتی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی پایسكلسواری عەرەب پالێوراو كردووە و ركابەری لەگەڵ ئەندامانی هەشت وڵات دەكات بۆ وەرگرتنی یەكێك لە كورسییەكانی مەكتەبی تەنفیزی كاتێك هەریەكە لە وڵاتانی (لیبیا، تونس، مەغریب، جەزائیر، لوبنان، سودان، یەمەن، ئوردن) شانبەشانی عێراق ركابەری دەكەن.
لە لایەكی ترەوە چوار ئافرەت ركابەری لەسەر كورسی كۆتای مەكتەبی تەنفیزی یەكێتیەكە دەكات هەریەكە لە وڵاتانی (ئوردن، ئیمارات، كوێت، مەغریب) ركابەری سەرسەختن بۆ بردنەوە.
تایبەت بە پۆستی سەرۆكی یەكێتیەكە دوو ئیماراتی ركابەری لەسەر پۆستەكە دەكەن ئەوەیش هەریەكە لە (شێخ فەیسەڵ بن حەمید قاسمی) سەرۆكی ئێستای یەكێتیەكە و (شێخ سوهێل بن ئەحمەد ئەلمكتوم) ركابەرن بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتیەكە.
لەسەر پۆستی جێگری سەرۆك دوو پالێوراو هەیە، كە ئەوەیش لە وڵاتانی (میسر، كوێتە).
جێگەی باسە مەحمود عەزیز یەكەم كوردە، كە دەبێتە سەرۆكی یەكێتی پایسكلسواری عێراق و هەروەها پالێوراوێكی بەهێزە بۆ بردنەوەی پۆستی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی پایسكلسواری عەرەب.
رێبین رەمزی
