مان یو ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ریال مەدرید دەكات
رۆژنامەی گۆڵی ئیسپانی رایگەیاندووە، ریال مەدرید بەهۆی ئەو هەوڵە زۆرانەی مانچێستەر یونایتد تووشی کێشەی گەورە دەبێتەوە بۆ بەرگریکردن و هێشتنەوەی بەیڵ لە یانەکەی.
مانچێستەر یونایتد پێشتر لە ساڵی 2013 کاتێک یاریزانە وێلزییەکە لە یانەی تۆتێنهام بوو هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی داوە، بەڵام شکستی هێناوە.
خۆسێ مۆرینهۆ، بەڕێوەبەری هونەری رێد دیڤڵز سوورە لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەکەی دوای ئەوەی دڵنیابوو لە شکستهێنان بۆ گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا بۆ ئۆڵدترافۆرد.

محمد سلێمان
