کاپیلۆ:ئەم وەرزە نازناوی لالیگا بۆ ریال مەدریدە

کاپیلۆ:ئەم وەرزە نازناوی لالیگا بۆ ریال مەدریدە
فابیۆ کاپیلۆی ئیتالی و راهێنەری پێشووتری یانەی ریال مەدرید دەڵێت، ریال مەدرید نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا دەباتەوە.

کاپیلۆ بە رۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتالیا راگەیاندووە، بارودۆخی ریال مەدرید زۆر لە بارسێلۆنای رکابەری باشترە و هەلی بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای زیاترە.

راهێنەرە ئیتالیەکە روونیکردووەتەوە، یاریزانانی ریال مەدرید بە دڵسۆزی زیاتر یاری بۆ یانەکەیان دەکەن و هەروەها یەدەگەکانی زۆر باشترن، راستە بارسێلۆنا باشترین هێڵی هێرشبەری لە جیهان هەیە، بەڵام کێشەی ناوەڕاستی هەیە و بەو بارودۆخەوە بردنەوەی نازناوی خولەکە بۆ ئەو قورسترە.

سەبارەت بە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە لایەن ریال مەدرید و بارسێلۆنا، کاپیلۆ رایگەیاند، چانسی هەردوو یانە لە سەدا 50یە.

ریال مەدرید بە 65 خاڵ لە پێشەنگی ئێستای لالیگایە بە جیاوازی 2 خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا، بەڵام ریال یارییەکی دواخراویشی ماوە.

محمد سلێمان
Top