بە بۆنەی یادی لە دایك بوونەوە رامۆس لە لایەن ئۆزێلەوە پەیامێكی پێگەیشت
ئەمڕۆ پێنجشەممە سێرجیۆ ڕامۆس ڕۆژی لەدایکبوونی بوو و تەمەنی بوو بە 31 ساڵ و ئۆزێلیش بۆ ئەو مەبەستە پەیامێكی ئاڕاستەی هاوڕێیەکەی کرد.
ئۆزێل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارم ڕامۆس سەرکەوتووبێت، یەکێکە لە باشترین کەساییەتیەکانی جیهان چی لە ناو یاریگا و چی لەدەرەوەی یاریگا، ئەفسانە بەردەوامبە، ئەی گۆڵکار.
ئۆزێل لە ڕابردوودا بۆ ماوەی سێ ساڵ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدبوو و شان بە شانی سێرجیۆ ڕامۆس یاریی دکرد، نازناوی خولی پلە یەکی ئیسپانی و جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵ شاهانەکان بەدەستهێنا، دواتر پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵەوە کرد.
محمد سلێمان
