راهێنەرێكی بە توانای پریمەرلیگ وەرگرتنی مەشقی بارسێلۆنای رەتكردەوە
لە ڕابردوودا ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا ئاشکرایانکردبوو کە پۆچیتینیۆ لە شوێنی لویس ئێنریکی لە وەرزی داهاتوودا دەبێتە ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تایبەت بە یارییەکەی بێرنلی، پۆچیتینیۆ گووتی: لە وەرزی داهاتودوودا نابمە ڕاهێنەری بەرشلۆنە.
گوتیشی: من لە ئیسپانیا هاندەری یانەی ئیسپانیۆڵم، ئەوەش بەسە بۆ ئەوەی نەبمە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، ۆر ئەستەمیشە ببمە ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ، لە یاریی تۆپی پێدا دەبێت بەوەفا بێت، چونکە من هاندەری ئیسپانیۆڵ و تۆتینهامم خۆشدەوێت.
یانەی ئیسپانیۆڵ رکابەری سەرسەختی یانەی بەرشلۆنەیە، چونکە هەردووکیان سەر بە کەتەلۆنیان و هەموو وەرزێک یارییەکی بەهێز لە نێوانیان بەڕێوەدەجێت.

محمد سلێمان
