سبەی شێروانە و پێشمەرگەی ھەولێر ،نەورۆز و کەرکووک بەیەک دەگەن
سبەی شێروانە و پێشمەرگەی ھەولێر ،نەورۆز و کەرکووک بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی سێ یەم ھەفتەی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە دوو یاری گرنگ و بەھێز بەرێوە بچێت، یانەی شێروانە لە کەلار لەبەردەم ھاندەرانی تیپەکەیان میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکەن یانەی شێروانە ھەر چەندە ئەرکی قورس دەبێت کاتێک ڕووبەرووی بەھێزترین پاڵێوراوی بەدەستھێنانی نازناوەکە دەبێتەوە کە ئەویش کوڕانی پێشمەرگەی کوردستانن بۆیە شێروانە دەیەوێت سێ خاڵی تر لەسەر حیسابی پێشمەرگە بەدەست بھێنێت و خۆی لە نازناوەکە نزیک بکاتەوە لەبەرامبەریشدا کوڕانی پێشمەرگە بەدوای تۆلە دەگەرێن و دەیانەوێ سێ خاڵی گرنگ بەدەست بھێنین و بگەرێنەوە دۆخی جارانیان و زیاتر شەڕی بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە بکەن، لەشاری سلێمانیش یانەی نەورۆز لەسەر یاریگای سلێمانی میوانداری یانەی کەرکووک دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ھەموو ھەولێکیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین نەورۆز بۆ قایمکردنی پێشەنگ و کەرکووکیش بۆ گەڕانەوە ناو کێبرکییەکان دەجەنگن ھەردوولاش ئامانجیان بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستەیە، یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٣دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
١-نەورۆز٤خاڵ
٢-شێروانە٤خاڵ
٣-پێشمەرگە٣خاڵ
٤-کەرکووک ٠ خاڵ
