ڕەنگە میسی سزا بدرێت

ڕەنگە میسی سزا بدرێت
ڕەنگە میسی سزا بدرێت
دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی شیلی لە یارییەکانی پاڵاوتن و سەرکەوتن بۆ جامی جیھانی کە تێدا ئەرجەنتین براوە بوو بە تاکە گۆلێک، لیونێل میسی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەھۆی ھەڵچوون و سوکایەتی کردنی بە ناوبژیوانی یارییەکە ئەگەری ھەیە بە پێی مادەی ٥٧ی فیفا سزای بەسەردا بسەپێندرێت، یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا ئەوەی بە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ڕاگەیاندووە کەوا بەرپرسانی ھەڵبژاردەی شیلی تەواو ئەو بەڵگە و دیکۆمێنت و گرتە ڤیدیۆییانەیان پێشکەشی فیفا کردووە کەوا بە چ شێوەیەک لیۆ سوکایەتی بەناوبژیوانی یارییەکە دەکات، پێشبیشن دەکرێ لەسەر ئەم ھەڵسوکەوتەی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووچای سزا ببێتەوە و پێش بینش دەکرێ بۆ ماوەی ٤ یاری سڕبکرێت و یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینیش ئاگادار بکرێتەوە لە دووبارە نەکردنەوەی ئەم جۆرە ڕەفتارانە .
کارزان کانەبی
Top