ریال دەیەوێت چێلسی بروخێنێت

ریال دەیەوێت چێلسی بروخێنێت
ریال دەیەوێت چێلسی بروخێنێت
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کە ئێستا سەرقافلەی تیپەکانی خولی ئیسپانی گرتووە و بەردەوام لە کێبرکێ یە لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ھەرێمی کاتالۆنیا بۆ ئەوەی باشترین ئاست و ئەنجام پێشکەش بکەن لە خولی ئیسپانی، یانەی ریال لە ئێستاوە کار بۆ وەرزی نوێ خولی ئیسپانی دەکات و لە چاودێری کردنی یاریزانان بەردەوامە بۆ ئەوەی باشترینەکانی ئەوروپا لە یانەکەی کۆبکاتەوە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ریال مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لەھەوڵی ئەودایە گرێبەست لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان ھازارد و کورتوای یاریزانانی یانەی چێلسی ئینگلیزی مۆربکەن و لە وەرزی نوێ درێسی یانەی شاھانە بپۆشن و لە بەرنابیۆ دەرکەون بە ئاستە بەرزەکەیان ، میدیاکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کەوا یەکمجارە یانەی ریال مەدرید ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا دەکات کە بەنیازە بیان گوازێتەوە ریزی یانەکانیان پێشووتر ناوی ھیچ یاریزانێکی ئاشکرا نەکردووە ، بەڵام ھاتنی زیزۆ بۆ سەرپەرشتی مەشقی یانەی ریال مەدرید زۆربەی کارەکانی ئاشکرا کردووە و ھەرچیەک بیەوێت ئەنجامی دەدات لە تیپەکەی بۆیە ئاشکرا کردنی ناوی یاریزانانیش لای ئەوان شتێکی ئاساییە.
کارزان کانەبی
Top