نەورۆز و شێروانە سەرکەوتنیان کردە دیاری نەورۆز بۆ ھاندەرانیان

نەورۆز و شێروانە سەرکەوتنیان کردە دیاری نەورۆز بۆ ھاندەرانیان
لە چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان
نەورۆز و شێروانە سەرکەوتنیان کردە دیاری نەورۆز بۆ ھاندەرانیان
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان لە دووەم یاری خولەکە دوو یاری گرنگ و بەھێز بەرێوە چوو لە نێوان چوار یانەکەی بەشدار لە خولەکە یانەی نەورۆز لە پیرمام بووە میوانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و یاریزانانی یانەی پێشمەرگە ھەوڵی ئەوەیان دەدا کەوا یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنن ، بەڵام ئەو ھیوایەیان نەھاتە دێ و بە پێچەوانەی پێش بینی یاریزانانی خاوەن یاریگاو کوڕانی نەورۆزی شاری سلێمانی توانیان گرەوی یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی پێبھێنن و یارییەکەیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە و بە سێ خاڵی گرنگ بەرەوو شاری سلێمانی گەڕانەوە، لە شاری کەلاریش یانەی شێروانە لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی کەرکووکی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی خاوەن یاریگا توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن بە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگا سێ خاڵی گرنگیان لە کیسی یانەی کەرکووکی دڵی کوردستان وەرگرت و یارییەکەیان بە ئەنجامی(١-٠)گۆڵ بردەوە و سێ خاڵی گرنگیان کردە دیاری جەژنی نەورۆز بۆ ھاندەرانیان تاکە گۆڵی یارییەکەش سامان عەبدولکەریم لە یارییەکە تۆماری کردو ھەریەک لە یانەکانی نەورۆز و شێروانە کۆی خاڵەکانیان بۆ ٤ خاڵ بەرز کردەوە.
Top