مانگی داھاتوو دھۆک باوەش بۆپاڵەوانەیتی فوستاڵی پەروەردە گشیتەکان دەکاتەوە
بڕیارە لە ٦ی مانگی داھاتوو پاڵەوانێتی فوتساڵی پەروەردە گشتییەکانی سەر ئاستی ھەرێم لە شاری دھۆک بەرێوە بچێت و ماوەی دە رۆژ بەردەوام دەبێت.
مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە قوتابیانی وەرزشکار لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و بەرەووپێشبردنی وانەی وەرزشیی لە قوتابخانەکان و بەرێوەبەرایەتی گشتیی چاڵاکی وەرزش و ھونەر لە وەزارەتی پەروەردە پاڵەوانیەتی فوتساڵی کوڕان و کچان لە شاری دھۆک ئەنجام دەدات، لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی چاڵاکی وەرزش و ھونەر بە ئامادەبوونی بوونی مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتیی چاڵاکی وەرزشی و ھونەر و موحسین عومەر بەرێوەبەری چاڵاکی وەرزش و بەرێوبەرانی چاڵاکی وەرزش و دیدەوانی ھەریەک لە پەروەردە گشتیەکانی (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، کەرکووک، گەرمیان، ھەڵەبجە) و ژمارەیەک لە پەروەردەی قەزاکان کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر دەسپێکی وادەی پاڵەوانیەتەکە بەرێوەچوو، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەش مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر تیشکی خستە سەر گرنگی وانەی وەرزش لە قوتابخانەکان و ئەنجامدانی چاڵاکی وەرزشی لە ناوەندەکانی خوێندن کە بە پێویستیەکی گرنگی زانی بۆ زیاتر خزمەت کردنی سەرجەم قوتابیان لە قوتابخانەکانی شارەکانی کوردستان ، گوتیشی قەیرانی دارایی رێگرییەکی زۆری لەسەر ئاستی وەرزشی درووست کردووە کە وەکو پێویست نەتوانراوە چاڵاکی وەرزشی و ھونەری جۆراوجۆر ئەنجام بدەین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، جگە لەوەش لە ھەوڵ ئەوەدان بەشە وانەی وەرزشی لە قوتابخانەکان زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن زیاتر لەگەڵ ئەم وانەیە ئاشنا بن، سوپاسی ئەو پەروەدەدانەشی کرد کەوا ئەمساڵ سەڕەرای ھەبوونی گرفتی دارایی ھەر توانیویانە چاڵاکییە وەرزشیەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، جگە لەمەش چەندین تەوەری وەرزشی گرنگ خرایە بەرباس و گفت و گۆیان لە بارەیەوە کراوە ، دواتریش بەرێوەبەرانی چاڵاکی وەرزش و دیدەوانی لە پەروەردەگشتییەکانی پارێزگاکان و بەرپرسی چاڵاکی وەرزشی لە پەروەردەی قەزاکان کێشەو گرفت و ئارێشیتەکانیان ئاڕاستەی بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر کرد کە خۆیان لە نەبوونی پێداویستی وەرزش و نەبوونی خول و پاڵەوانیەتی و چەندین کێشەی تری پەیوەست بە گەشەکردنی ئاستی وەرزشی لە قوتابخانەکان باسی لێوە کراوە بەرێوەبەری گشتیش وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی داییەوە ، دواتریش بڕیار درا کوا لە رێکەوتنی ٦-٤ مانگی داھاتوولە شاری دھۆک بەبەشداری ھەر ( ٢) پەروەردەی قەزا لەسەر ئاستی ھەر پەروەردەیەکی گشتی بەشداری کێبرکێیەکانی پاڵەوانیتی فوتساڵ لە ھەردوو ئاستی کوڕان و کچان بکەن و ماوەی دە رۆژ دەخاێنی، جێگای ئاماژە پێکردنە ئەمە یەکەم چاڵاکی وەرزشییە لە ساڵی نوێ ئەنجام دەدرێت.
کارزان کانەبی
