لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی ئیدانەی هێرشكردنە سەر رۆژنامەنووسان دەكات
لەسەر ئەو پێشێلكارییە لە راگەیەندراوێكدا لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان،ھێرشكردنە سەر نەشمیل محەمەد پەیامنێری وەزرشی كەناڵی كوردستان تیڤی، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی سلێمانی سەركۆنە دەكات و داواش لە دەزگا بەرپرسەكانی سلێمانی دەكات ھێرشكەرەكان بدرێنە دادگا.
لە راگەیەندراوەكەی لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ھاتووە: رۆژی پێنجشەممە لەیاری نێوان یانەی نەورۆزو شێروانە لەلایەن هێزی چالاكییە مەدەنیەكانی شاری سلێمانی هێرشكراوه‌ته سەر چەند رۆژنامەنوسێک و به‌و هۆیه‌شه‌وه نەشمیل محەمەد پەیامنێری وه‌رزشی کوردستان تی ڤی، کەوتە بەر لێدانی هێزی چالاکییە مەدەنییەکان و سەری بەر ستونێکی ئاسن کەوت و بێهۆش بوو.
ھەر لەو راگەیەنراوەدا ئەوە خراوەتەڕوو: جاری یه‌كه‌م نییه له شاری سلێمانی رووداوی لەم شێوە روودەدەن، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین به‌ته‌نگ گیان و گره‌نتی ژیانی رۆژنامه‌نووسییه‌وه بن ئه‌م رێگرتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر خانمه رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی و هاوكاره‌كانی له شاری سلێمانی جگه له‌وه‌ی رێزنه‌گرتنه له ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی بیرورا‌و له هه‌مان كاتدا پێشێلكردنی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 رۆژنامه‌گه‌رییه له كوردستان داوا له ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین له سلێمانی كه لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه بكرێ و تاوانبارن بدرێنه ده‌ستی دادگا.
ھەر لەسەر ئەو پێشلێكارییەی لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بەرامبەر بەو رۆژنامەنووسە كراوە، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیكردن لە رۆژنامەنووسان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیدانەی دەستدرێژی و توندوتیژی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنووس نەشمیل محمد دەکات و رایدەگەیەنێت هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و وەک دوژمن مامەڵە لەگەڵ پەیامنێران و وێنەگری کەناڵەکان دەکەن.
لە لایەكی ترەوە سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و هادی كەریم جێگری سەرۆكی یەكێتیەكە سەردانی نەشمیل محەمەد-ی پەیامنێری كوردستان تی ڤی كرد بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە ئاگاداری تەندروستی بەرێزیان بن، پێشتر سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هاوخەمی خۆی بۆ ئەم رووداوە دەربری و ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوكارێك دەربری تاوەكو چارەسەر بكرێت.
رێبین رەمزی
