شەڕی ئیسپانیەکان و ئەڵمانییەکان تیرتر دەبێت
شەڕی ئیسپانیەکان و ئەڵمانییەکان تیرتر دەبێت
تیروپشکی قۆناخی ھەشتەمی چامپیۆنس لیگ بەبشەداری ھەریەک لە یانەکانی سەرکەوتوو بۆ ئەم قۆناخە(ریال مەدرید، بایرن میونخ، بارسیلۆنا، دۆرتمۆند،مۆناکۆ، ئەتلەنتیکۆ مەدرید
، لیستەرسیتی ،یۆڤانتۆس) ڕاکێشرا ئەوەی پێش بینی نەدەکرا روویدا کەوا بەھێزترین دوو دوو پێشەنگەکەی ھەردوو خولی ئیسپانیا و ئەڵمانیا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ،ریال مەدرید و باریرن دوو بەھێزترین یانەکەی ئەوروپا شەڕی بەدەستھێنانی بەھێزی و سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین ئەنجام دەدەن، ئەوەی لەلای شرۆڤەکاران کە جێگای باوەڕ نەبوو ئەوە روویدا کە ھەردوو تیپەکەی ئەنچلۆتی و زێدانی فەرەنسی بەیەک دەگەن، ئیرادەی ھەردوو ڕاھێنەر کە خاوەنی کۆمەلێک ئەستێرەی جیھانین دەبێت یەکتری لە زەویدەن، بارسیلۆنای ئیسپانیش دووچاری ھەمان چارەنووس بووە لەگەڵ یۆڤانتۆس ڕووبەروودەبێتەوە کە ئەویش ساڵی ٢٠١٥ بەمشێوەیە بەیەک گەیشتن ئەرکی ھەردوو یانەش لەم قۆناخە قورسە چونکە خاوەنی کۆمەلێک ئەستێرەی بەتوانان لەسەر ئاستی جیھانی بڕیاریشە یارییەکانی چوونی ئەم قۆناخە لە رۆژانی ١١/١٢ی مانگی داھاتوو بەرێوە بچێت.
ریال مەدرید-بایرن موینخ
یۆڤانتۆس-بارسیلۆنا
مۆناکۆ-دۆرتمۆند
لیستەرسیتی – ئەتلەنتیکۆ مەدرید
کارزان کانەبی
