پێشمەرگە سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد، نەورۆز و شێروانەش یەکسان بوون
پێشمەرگە سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد، نەورۆز و شێروانەش یەکسان بوون
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان دوو یاری گرنگ و بەھێز بەرێوە چوو لە نێوان چوار یانەکەی بەشدار لە خولەکە، لە شاری کەرکووک لە یارییەکی بەھێزدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشیی ھەردوو یانەی کەرکووک و پێشمەرگەی ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە ماوەی ٩٠ خولەکەی یارییەکە ھەرچەندە کەرکووکییەکان ھەموو ھەولێکیان دەدا بۆ ئەوەی یەکەم سێ خاڵ لە دەستپێکی یارییەکە دەستەبەر بکەن، بەڵام کوڕانی سەمیر بابۆ بە رێنماییەکانی ڕاھێنەرەکەین توانیان بەتەواوی کۆنترۆلی یاریگا بکەن و یارییەکەشیان بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا بەئەنجامی(٢-١)گۆڵ ھەردوو گۆڵەکەی پێشمەرگە لەرێگای یاریزانان(عیماد ئەسعەدوعەبدوللا سەربەست )تۆمارکران بەم سەرکەوتنەش یانەی پێشمەرگە یەکەم سێ خاڵی بەدەستھێنا و زەنگێکی مەترسی بۆ یانەکانی تری چوار گۆشەی زێرین لێدا،لەلایەکی دیکەوەش لە شاری سلێمانی ھەردوو یانەی نەورۆز و شێروانە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی مام ناوەند پێشکەش بکەن ھەرچەندە ئامانجی ھەردوو یانە کە یەکەم سێ خاڵ بوو، بەڵام بەھێزی و ئاست نزیکی یاریزانانی ھەردوو لا لە یەکتری نەیانتوانی خەونی یەکتری لە گۆڕ بنێن و یاریزانانی ھەردوو تیپەگە کێبرکێیان دەکرد بۆ ئەوەی بوانن سێ خاڵی یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی پێبھێنن سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بە گۆلێک و بەخالێک یاریگای یانەی سلێمانیان جێھیشت و گەرمیانیەکان بەم خاڵە گەڕانەوە کەلار و پلانی ئەوەدادەرێژن بۆ یاری داھاتوو بتوانن قەرەبووی ئەم یەکسان بوونەوە بکەن لە یاریگای خۆیان و نەورۆزیش بیری یاری داھاتوو دەکاتەوە کە ئایا بەچ رێگایەک بتوانێ پلانی سەرکەوتن دابنێت و سەرکەوتن پێشکەشی ھاندەرانی شاری سلێمانی بکات کە ئەمساڵ تیپەکەیان نوێنەرایەتی پاریزگای سلێمانی دەکات لە چوار گۆشەی زێرینی خولەکە ، ھەفتە لەدوای ھەفتەش تیپەکان زیاتر کێبرکێ یەکتری دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە ھەر نرخێک بێت پلان بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان دابرێژن.
