بە بریاری لیۆنێل مێسی ناوەراستكارێكی بارسێلۆنا دوور خرایەوە لە پێكهاتەی یانەكە

بە بریاری لیۆنێل مێسی ناوەراستكارێكی بارسێلۆنا دوور خرایەوە لە پێكهاتەی یانەكە
لیۆنێل مێسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ به‌شێوه‌یه‌كى چاوەرواننەكراو له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى لویس ئه‌نریكى كۆبۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌یاریزانى پرتوگالى ئه‌ندریه‌ گۆمێز.

گۆمێز له‌ هاوینى رابردوو له‌یانه‌ى فاله‌نسیایه‌وه‌ په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌، به‌ڵام شكستى هێنا له‌ یارى كردنى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌ پێكهاته‌ى لویس ئه‌نریكى.

رۆژنامه‌ى ده‌یلى ئێكسپرێسى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه‌ مێسى و ئه‌نریكى كۆبونه‌ته‌وه‌و بریاریان داوه‌ گۆمێز له‌ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى دوور بخه‌نه‌وه‌ تا كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌.

جێگه‌ى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ مێسى و چه‌ند یاریزانێكى به‌رشلۆنه‌ نارازین له‌ ئاستى گۆمێز، به‌تیابه‌ت له‌ دوا یارى یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر دیبه‌رتیڤۆ لاكه‌رۆنیا به‌ئه‌نجامى (2-1) تووشى شكست هاتن و پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندیان له‌ده‌ست د .

محمد سلێمان
Top