ھەولێر دانابەزێت بۆ خولی پلە یەک

ھەولێر دانابەزێت بۆ خولی پلە یەک
ھەولێر دانابەزێت بۆ خولی پلە یەک
ھەرچەندە دەنگۆیەکی زۆر بلاو بۆتەوە لە نێو شەقامی وەرزشی کوردستان و عێراق لە سەرە دابەزینی یانەی وەرزشیی ھەولێر لە خولی نایابی یانەکانی عێراقەوە بۆ پلە یەکی عێراق ئەویش دوای ئەوە ھات کە یانەی ھەولێر لەماوەی ڕابردوو بەھۆی بەکارھێنانی ووشەی ڕەگەز پەرەستی لە دژی کوردو کوردستان لە لە شاری نەجەف یانەی ھەولێر بەفەرمی داوای کشانەوەی لە خولەکەی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی کرد بۆ ئەوەی ئەمساڵ بڕیارەکەی قبول بکات، ئێستا دەنگۆیەکی زۆر درووست بوایە کە گوایە ھەولێر جگە لە سزادانی بە ٢٥ملیۆن دینار و دابەزاندنی بۆ خولی پلە یەکی عێراقی لەم بارەشەوە بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھیچ ھەوالێکی لەم جۆرە بوونی نییە و یانەی ھەولێر گرەنتی ئەوەی وەرگرتووە کەوا ئەمساڵ تەنیا بە کشانەوە بۆی ھەژمار بکرێت و ساڵی داھاتوو بە گوڕوتنیێکی تر دێنەوە نێو خولەکە و ئەو دەنگۆیانەش ھەمووی ڕەت دەکەینەوە، ئەوانە تەنیا قسەی دەرەوەی یەکێتی تۆپی پێی عێراقین و ئێمە بەتەواوی قسەی خۆمان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراقی کردووە بۆیە نە دابەزێنراوین و نە پارەشمان وەکو سزا لێ ستنێراوە ئەو دەنگۆیانە ھەمووی دوورە لە ڕاستی و ھیچ شتێک کاریگەری لەسەر ئیدارەی یانەکەمان درووست ناکات و گوێ بەھیچ دەنگۆیەکی لەم جۆرە ناگرین، ئێمە بەردەوام دەبین لە کاری خۆمان و بەرنامەی باشمان دەبێت بۆ یانەکە لە وەرزی نوێ خولەکە.
کارزان کانەبی
Top