کەرکووک گرفتی دارایی ھەیە

کەرکووک گرفتی دارایی ھەیە
کەرکووک گرفتی دارایی ھەیە
یانەی کەرکووک ئەم وەرزەش گرفتی داراییەکەی بەردەوام و ھیچ کسێک لای بۆ ناکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ شەڕی یانەکانی تر بکات لەسەر بەدەستھێنانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ، کەرکووکییەکان سوورن لەسەر ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین بەڵام بێ مووچەی یاریزانەکانی ھەرەسان کردووە ھەرچەندە وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی چوار گۆشەی زێرین نزیک بۆتەوە و یاریزانایش چاویان لەوەیە مووچەکانیان بگاتە گیرفانیان لەم بارەشەوە دارەوان قادر ڕاھێنەری تۆپی پێی یانەی کەرکووک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" گرفتی دارایی بەردەوامان ھەیە لەبڕی ئەوەی ئێمە سەرکەوتووینە بۆ چوار گۆشەی زێرین خەلات بکرێن کەچی مووچەی زیاتر لە دوو مانگمان وەرنەگرتووە ئەوەش یاریزانانی تیپەکەمانی نیگەران کردووە لە چاو یاریزانانی یانەکانی تر ، چونکە سەرجەم یانەکانی تر باری داراییمان لە ئێمە باشترە و دەمانەوێ شتێک بە شتێک بکەین لە چوار گۆشەی زێرین، ھیواداریشم بەرپرسانی شارەکە ھاوکاریمان ئێمەش چاومان لەوەیە بتوانین نازناوێک بەدەست بھێنین چونکە ئەوە خەونی ئێمەیە.
کارزان کانەبی
Top