شێروانە شەڕی بەدەستھێنانی نازناو دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی شێروانەی قەزای کەلار دوای سەرکەوتن بۆ یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە ئێستا یاریزانانی تیپەکە بە گوڕو تینێکی زیاترەوە چوونەتە قۆناخێکی تازەوە ئەویش ھەوەڵدانە بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە و رۆژانە خەریکی مەشق و ڕاھێنانی خۆیانن لەم بارەشەوە کاروان محەمەد ڕاھێنەری یانەی شێروانە بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئێستا ئێمە خەریکی ئامادەکارییەکانین بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە و سوپاسی ئیدارەی یانەکەمان دەکەین کە بەردەوامن لە پاڵپشتی کردنی ئێمە و ئێمەش ھەوڵ دەدەین کەوا لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەت بین و بتوانین کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم تیپەکانی تر بکەین و کاروان گوتیشی" ھیچ کرفتێکمان نییە و تەنیا بیر لەوە دەکەینەوە چۆن بتوانین یارییەکانی ئەنجام بدەین و خاڵی زۆر کۆ بکەینەوە و بتوانین لە نازناوی ئەم وەرزە نزیک ببینەوە ، ناوبراو گوتیشی " تیپی شێروانە تیپێکی لاو و بێ گرفتە و ھەموو یاریزانەکان رۆژانە خەریکی مەشقێکی چڕن بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجی ئەمساڵمان بپێکین و ھاندەرانیش رۆلی کاریگەر دەبێت لە یارییەکان بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام پاڵپشتی تیپەکەی خۆیان بکەن، ئێمەش ھەوڵ دەدەین وەکو نوێنەری گەرمیانیەکان بتوانین شایستەی ئەوە بین کە بۆ یەکمجار لە مێژوومان نازناوەکە بگەرێنینەوە بۆ گەرمیان.
کارزان کانەبی
