ئەلێگری هۆكاری بوونە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی راگەیاند
ئەلێگری لە لێدوانێكیدا پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی (16)ی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گووتی: پێویستە متمانەمان بەخۆمان هەبێت كە تیپەكەمان لەتوانایدا هەیە ببێتە پاڵەوانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ئەو راهێنەرە ئیتاڵییەكە كە تیپەكەی لەیاری ئەمرۆ بەرامبەر پۆرتۆ بەهەر ئەنجامێكی بردنەوە و یەكسانبوون و دۆراندن بەجیاوازی گۆڵێك دەگاتە قۆناغی داهاتوو، لەبارەی یارییەكە گووتی ماركیزی ئەمرۆ بەشێوەی سەرەكی بەشداری دەكات.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە زیاتر دەڵێت: كیلینی لە پێكانەكەی چاكبۆتەوە و دەتوانێت یاری بكات، بەڵام هێشتا بریاری كۆتاییم نەداوە بەشێوەی سەرەكی بەشداری دەكات یان نا.
محمد سلێمان
