فرانك ریبێری باڵۆن دۆری ئەمساڵی دیاریكرد و بە شایستەشی دەزانێت
لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێك، ریبیری باسی ئەو یاریزانەی كرد كە شایستەی خەڵاتی تۆپی زێرینە بۆ ئەمساڵ، ئەو گووتی: لیفاندۆفیسكی شایستەیە.
ریبیری زیاتر دەڵێت: لیفاندۆفیسكی یاریزانێكە جێگای باوەركردن نییە، ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات، پێم وایە شایستەی تۆپی زێرینە.
ئەستێرە فەرەنسییەكە گووتی: لێرە چەندین هێرشبەری بەتوانا یارییان كردووە لەوانە (لوكا تۆنی و گۆمێز و كڵۆزە) بەڵام لیفاندۆفیسكی لەهەمووان بەتواناترە و شایستەیە خەڵاتی تۆپی زێرین وەربگرێت.
محمد سلێمان
