تیروپشکی چوارگۆشەی زێڕینی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕاکێشرا

تیروپشکی چوارگۆشەی زێڕینی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕاکێشرا
ئەمرۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تیروپشکی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕاکێشا و هەردوو یانەی چێڵسی و تۆتینهام لە دێربی لەندەندا رووبەڕووی یەکتردەبنەوە.

جێگای باسە ئەمە جاری سێیەمە هەردوو یانەی چێڵسی و تۆتینهام لەم وەرزەدا رووبەڕووی یەکتردەبنەوە، دوو یاریی یەکەم لە خولی نایابی ئینگلتەرابوو و یەکەم یاریی چێڵسی بردێوە و دووەم یاریی تۆتینهام.

جگە لەو یارییە، یارییەک تری ئاگرین لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین بەڕێوەدەجێت، یانەی ئارسیناڵ رووبەڕووی یانەی مان سیتی دەبێتەوە.

یارییەکان لە مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت و هەردوو یارییەکە لە ناو یاریگای ویمبلی دەکرێت.

محمد سلێمان
Top