خانمە پیرەکە بیر لە پیپی دەکاتەوە

خانمە پیرەکە بیر لە پیپی دەکاتەوە
خانمە پیرەکە بیر لە پیپی دەکاتەوە
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی ناسراو بە خانمە پیرەکە بەردەوام بیر لە ھێنان و کڕینی یاریزانان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ھێزی زیاتر بە تیپەکەیان ببەخشن ، لە ئێستادا کارگێڕی یانە ئیتالیەکە لە ھەوڵی ئەوەدایە گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پیپی پورتوگالی مۆربکەن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ھاوینەی داھاتوو ئەم یاریزانە درێسی یانەی خانمە پیرەکە بپۆشێت، رۆژنامەکانی ووڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان پشت ڕاست کردۆتەوە کەوا یانە ئیتابیەکە ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی گرێبەستێک لەگەڵ پیپی مۆریکات و ھێلی بەرگری تیپەکەی زیاتر بەھێز بکات، ، ھەر چەندە گرێبەستی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ پیپی تاکو کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانییە، بەڵام پیپی ھیچ شتێکی لەم بارەیەوە نەدرکاندووە بۆ ڕاگەیاندنەکان.
کارزان کانەبی
Top