بارسا دووچاری شکست بوو

بارسا دووچاری شکست بوو
بارسا دووچاری شکست بوو
لەمیانی یارییەکانی خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی بارسیلۆنای ھەرێمی کاتالۆنیا ڕووبەرووی یانەی دیڤەرتیڤۆلاکرۆنیا بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، لەم یارییە یاریزانانی لاکرۆنیا بە ھەموو شێوەیەک و بە شێوازی ئاگرین یارییان دەکرد لەم ڕووبەرووبوونەوەیە یانەی بارساش دەیانەویست بە ئاسانی وەکو پاریس سان جێرمان یانەی لاکرۆنیای ھاو وڵاتیان ببڕن ، بەڵام بەھێزی ھێلی بەرگری تیپی خاوەن یاریگا رێگەی نەدا لیۆ و سوارێز درێژە بە ئاھەنگ گێران بدەن و سەرئەنجام یارییەکەیان بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ و سێ خاڵی گرنگیان لە بارسا ستاند و ئەگەر ریال لە یارییەکەی ئەم شەو بباتەوە دێتە پێشەنگی یانەکان و دیارییەکی بەنرخیش دەبێت بۆ مەدریدییەکان.
کارزان کانەبی
Top