ئارارات بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی فاست لینك لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووانی یانەكانی پارێزگای هەولێر
لە یارییەكی بەهێزدا و بە ئامادەبوونی رێژەیەكی زۆری هاندەران یانەی ئارارات توانی نازناوی خولەكە بباتەوە، دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ لە یانەی هەولێر بباتەوە.
لە كۆتایی یاترییەكە مەراسیم بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەش كرا.
هەر لەم پاڵەوانێتیە خەڵاتە تاكەكان بەمشێوەیە بوو.
1- یوسف عەلی یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بووە باشترین یاریزانی خولەكە.
2- یوسف نازم گۆڵپارێزی یانەی ئارارات بووە باشترین گۆڵپارێزی خولەكە.
3- ئەحمەد جەوهەر یاریزانی یانەی ئاڵا بووە گۆڵكاری خولەكە بە تۆماركردنی 3 گۆڵ.
4- یانەی مەخمور خەڵاتی تیپی نموونەیی وەرگرت.
جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتیە لە لایەن یانەی هەولێر بە هاوكاری یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر و بەسپۆنسەری كۆمپانیای فاست لینك ئەنجام درا.
رێبین رەمزی
