پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە
هەرچەندە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە قۆناغی یەكەم پاڵەوان بوو و لە كۆی 5 یاری پێنج سەركەوتنی تۆمار كرد، بەهەمان شێوە لە قۆناغی دووەمی خولەكە هەر پاڵەوان بوو لە كۆی پێنج یاری چوار سەركەوتنی بەدەستهێنا لە دوا یاری قۆناغی دووەم تووشی یەكەم شكست هات، كاتێك بە ئەنجامی (3-2) گێم لە بەرانبەر یانەی گازی باشوور دۆرا، بەڵام ئەم دۆرانە كاریگەری لە ریزبەندی خولەكە نەكرد تەنیا جیاوازی خاڵەكان لە نێوان یانەكان كەمكرایەوە.
ئەنجامی یارییەكانی دوا هەفتە بەمشێوەیە بوو:
گازی باشوور - پێشمەرگەی سلێمانی 3-2 گێم
شورتە - بەحری 3-0 گێم
سەناعە - حەبانیە 3-0 گێم
ریزبەندی یانەكان بەمشێوەیە:
1- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 25 خاڵ
2- یانەی شورتە 23 خاڵ
3- یانەی گازی باشوور 21 خاڵ
جێگەی باسە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەكە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
