پێشمەرگەی سلێمانی پارێزگاری لە پێشەنگی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە كرد

پێشمەرگەی سلێمانی پارێزگاری لە پێشەنگی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە كرد
لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پارێزگاری لە پێشەنگی خولەكە كرد دوای ئەوەی لە لووتكەی یارییەكانی ئەم جەولەیە سەركەوتنێكی گرنگی بە دەستهێنا و بە ئەنجامی (3-1) خاڵ لە یانەی شورتەی بردەوە، بەم ئەنجامە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كۆی خاڵەكانی بۆ 22 خاڵ بەرزكردووە.
پێشمەرگەی سلێمانی لە قۆناغی یەكەمی خولەكە لە كۆی پێنچ یاری توانی پێنچ سەركەوتن تۆمار بكات و لە قۆناغی دووەم لە كۆی سێ یاری لە هەر سێ یاری سەركەوتنی بەدەستهێناوە دوای ئەوەی لە هەریەكە لە یانەكانی (سەناعە، حەبانیە، شورتە)ی بردەوە.
رێبین رەمزی
Top