کوردێک لە یانەی شورتەوە چاوی لە نازناوی بالەی عێراقە

کوردێک لە یانەی شورتەوە چاوی لە نازناوی بالەی عێراقە
کوردێک لە یانەی شورتەوە چاوی لە نازناوی بالەی عێراقە
دوای ئەوەی ئەم وەرزە نەوزاد شێرزادی یاریزانی تۆپی بالەی یانەی وەرزشیی ھەولێر پەیوەندی بە یانەی شورتەی شاری بەغداد کرد بە گرێبەستێکی شایستە بۆ ئەوەی شان بە شانی یاریزانەکانی تر شەڕی بەدەستھێنانی نازناو بکات لەگەڵ یانەکانی عێراقی لە خولی بژاردەی تۆپی بالەی عێراق ، بۆیە لە زۆربەی یارییەکانیش ڕاھێنەری وەکو یاریزانی سەرەکی پشتی بەم یاریزانە کوردە بە ستووە کە تاکە یاریزانی کوردە لە پاڵ یاریزانەکانی تر خاوەن ئاستێکی بەرزە ، لەم بارەشەوە نەوزاد شێرزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی خولی بژاردەی عێراق زۆر بەرزە چونکە زۆربەی یانەکانی عێراق بە کۆمەلێک یاریزانی بەتواناوە ھاتونەتە نێ, کێبرکیەکانی خولەکە و ئێمەش وەکو یاریزانانی یانەی شورتە خاوەن کۆمەلێک یاریزانی بەتواناین و خولەکەش یاری لە دوای یاری بەھێز دەبێت و خەونی منیش وەکو یاریزانێکی کورد کە لە ریزی یانەیەکی بەغداد یاری دەکەم ئەوەیە بتوانم نازناوی خولی عێراقی بەدەست بھێنم و سەری خۆم و کوردستانیش بەرز بکەمەوە،لە شاری بەغدادیش خەریکی ئامادەکارییەکانم و ھیچ گرفتێکم نییە لەگەڵ تیپەکەم و ڕاھێنەرەکەم تاکە ئاواتم ئەوەیە بتوانم ئاستێکی شایستە پێشکەش بکەم و نازناو بەدەست بھێنم، من بە گرێبەست پەیوەندیم بە یانەی شورتەوە کردووە بەڵام خۆشحاڵم لەگەڵ یانەکە و مەشقەکانم بەردوامە و چاومان لەوەیە بتوانین بۆ یانەی شورتە ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین ئەوەش بە ھەماھەنگی یاریزانەکان دەکرێت.
کارزان کانەبی
Top