پێشمەرگەکانی ھەولێر چاویان لە شتی گەورەیە

پێشمەرگەکانی ھەولێر چاویان لە شتی گەورەیە
پێشمەرگەکانی ھەولێر چاویان لە شتی گەورەیە
دوای ئەوەی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر توانی بە شایستەی خۆی بگەینێتە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بۆیە ئێستا یانەکە بە شێوەیەکی تر ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ لە خولی چوار گۆشەی زێرین ئەنجامی شایستەو گەورەتر بەدەست بھێنیت و شەڕی سەرجەم یانەکانی کوردستان بکات بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە، ڕاھێنەری یانەکەش خەون بە نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستان دەبێت لەم وەرزەدا، لەم بارەشەوە سەمیر بابۆ ڕاھێنەری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان ئاستی زۆر باشمان پێشکەش کردووە و بە شایستەیی توانیمان بگەینە چوار گۆشەی زێرینی خولەکە ، بەڵام ئێستا و پلان و بەرنامەی تایبەتمان دەبێت بۆ یارییەکانی چوار گۆشەی زێرین و چاومان لەوەیە بتوانین درێژە بە ئەنجامە باشەکانمان بدەین و تاکو بەدەستھێنانی نازناوەکە نەوەستین ، ھەرچەندە تیپەکانی تری چوار گۆشەی زێرینیش ئاستیان باشە ، بەڵام ئێمە وەکو یانەی پێشمەرگە و ستافی ڕاھێنەری ئەوەی لەسەرمان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین شتێک بە شتێک بکەین لەم وەرزەدا چونکە پاڕساڵ تەنیا بە چەند خولەکێک دووچاری شکست بووین، بەڵام ئەمساڵ بارودۆخەکە جیاوازە و چاومان لە ئەنجامی باشترە، لە بارەی گرفتەکانیشی بابۆ گوتی" ھیچ گرفتێک لە تیپی پێشمەرگەدا نییە و یاریزانەکانمان ھەمووی سەرگەرمی مەشقەکانن و ھیوای ئەوەمان ھەیە کە نازناوەکە بھێنینەوە شاری ھەولێر.
کارزان کانەبی
Top