پێشمەرگەكانی سلێمانی لە سەركەوتنەكانیان بەردەوامن

پێشمەرگەكانی سلێمانی لە سەركەوتنەكانیان بەردەوامن
لە چوارچێوەی یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە سەركەوتنەكانی بەردەوامە.
له‌ شاری نەجەف و لە هۆڵی داخراوی یانەی كوفە و بە بەشداریكردنی هەریەكە لە یانەكانی (‌پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌، سه‌ناعه‌، گازی باشوور، شوڕته‌، به‌حری‌، حه‌بانیه‌ ) یارییەكانی‌ قۆناغی‌ دووەم خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكرد.
لە یەكەم یاری خۆیدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتنێكی زحمەتەی بەدەستهێنا و بە ئەنجامی (3-2) گێم لە یانەی سەناعەی بردەوە، بەم سەركەوتنە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كۆی خاڵەكانی بۆ 16 خاڵ بەرزكردووە، هەر لە هەمان رۆژدا دوو یاری تر ئەنجامدرا، یانەی گازی باشوور توانی بە ئەنجامی (3-0) گێم لە یانەی بەحری بباتەوە و یانەی شورتە بە ئەنجامی (3-0)گێم لە یانەی حەبانیە بردەوە.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە قۆناغی یەكەمی خولەكە لە پێشەنگ بوو دوای ئەوەی توانی پێنج سەركەوتن بە دەستبهێنێت.
رێبین رەمزی
Top