سان جێرمان پێش یاریەكەی بەرامبەر بە بارسێلۆنا هەواڵێكی ناخۆشی پێگەیشت
رۆژنامه‌ى ئاس ئاشكراى كردووه ئه‌نخیل دى ماریا و تیاگۆ مۆتا نزیكن له‌به‌شدارى نه‌كردنیان به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا.
هەروەها رۆژنامەكە زیاتر دەڵێت: دی ماریا به‌ده‌ست كێشه‌ى ئازارى ماسولكه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام تیاگۆ مۆتا به‌ده‌ست ئازارى رانى ده‌ناڵێنێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى نوسیوه رانیارى تووشى بێ هیوا بووه به‌هۆى پێكانى یاریزانى لاو ئه‌دریان رابیۆ به‌ده‌ست به‌رز بونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى ده‌ناڵێنێت، چاوه‌روان ده‌كرێت به‌م پێكهاته‌یه یارى بكات.
گۆڵپارێز: كیفیت تراب.
به‌رگری: تۆماس مونیر، ماركینیۆس، تیاگۆ سێلفا، لایفین مورزوا.
ناوه‌راست: ئه‌دریان رابیۆ، ماركۆ فیراتى، ماتوێدى.
هێرشبه‌ر: لۆكاس مۆرا، ئه‌دیسۆن كاڤانى، یویلان دراكسله‌ر.


محمد سلێمان
